Erbil 8°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 21:35

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هێرشى توند ده‌کاته‌ سه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و نه‌ته‌نیاهو و تره‌مپ

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و نه‌ته‌نیاهو و تره‌مپ
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنێكى رووسى، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌توندى هێرشى كرده‌ سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جیگره‌وه‌ى شانشینى سعوودیه‌ و بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، به‌ دروشمى گومان لێكردن ناویانى برد له‌ جیهان به‌هۆى شكاندنیان بۆ ڕێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

ئه‌مڕۆ 6ـى ئابى 2018، محه‌مه‌د حه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ ئاژانسى هه‌واڵگرى مه‌هه‌رى ئێرانى ڕایگه‌یاند: قوناغى ئێستا قه‌ناغێكى هه‌ستیاره‌ " هه‌موو قوناغه‌كان به‌سه‌ر شۆڕشى ئیسلامى به‌سه‌ریان هات هه‌ستیار بوون و كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌توانا بوو بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و قوناغانه‌ و توانیان به‌ سه‌ركه‌توویى زاڵبن به‌سه‌رى و هه‌روه‌ها ئه‌زموونى بایخداریان به‌ده‌ست هێنا ".

زه‌ریف هه‌روه‌ها وتى " ئێمه‌ ڕۆیشتووین به‌ناو قۆناغى زه‌حمه‌ت، شه‌ش وڵاته‌ زڵ هێزه‌كه‌ ناجار بوون تا دانوستان ئه‌نجامده‌ن له‌گه‌ڵ ئێران، ئێمه‌ هه‌رگیز نه‌ڕۆیشتوین بۆ سه‌ر مێز و دانوستان، هه‌میشه‌ ئه‌وان هاتوون داواى ئه‌نجامدانى دانوستان ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌زانن كه‌ به‌ فشار و ئابڵۆقه‌یان بۆ سه‌ر ئێران سیاسه‌تمان ناگۆڕدرێت.

جه‌واد زه‌ریف له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا وتى " به‌رپرسیاریه‌تى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ بارودۆخى خه‌ڵكان باشتر بكات، هه‌روه‌ها سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت به‌رگه‌ى به‌شێك له‌ باره‌كه‌ى به‌ سه‌ر میله‌ته‌وه‌یه‌ بگرێت، و پێى ده‌چێت ئه‌مریكا به‌ كرده‌وه‌كانى فشار بكاته‌ سه‌ر ئێران، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو كه‌سێك قسه‌ ده‌رباره‌ى دابڕانى تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهو و بن سه‌لمان ده‌كه‌ن ".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان و نه‌ته‌نیاهو و تره‌مپ هه‌رسێكیان دروشمى توندوتیژى و گومانیان لێده‌كریت ئه‌وان به‌ئاسانى ده‌كشێنه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، و پێشێلى مافه‌كانى خه‌ڵكى فه‌له‌ستینن و یه‌كێك له‌وان سه‌رۆكى وڵاتێكى تر ده‌گرێت وه‌ك بارمه‌ته‌".

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.