Erbil 6°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 01:13

پۆمپیۆ: ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ئێران به‌ڵێن بدات سیاسه‌ته‌کانی خۆی بگۆڕێت، دانووستانی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
پۆمپیۆ: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێران به‌ڵێن بدات سیاسه‌ته‌كانی خۆی بگۆڕێت، دانووستانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ڵێنی حكومه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاریی له‌ سیاسه‌ته‌كانیدا ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌رجۆره‌ گفتوگۆ و دانووستانێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌دا.

پۆمپیۆ له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی میترۆی ئینده‌نووسیی وتی: حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر به‌ خراپیی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی ئێرانیی كردووه‌، به‌چه‌شنێك كه‌ ئه‌و ره‌فتاره‌ به‌ره‌و توندوتیژیی و تیرۆر په‌لی هاویشتووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ته‌ ده‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی ئێرانیش روونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریسمه‌ له‌ جیهاندا و هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵدایه‌ تا ئێرانی لێ بوه‌ستێنێت.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ترامپیش بۆ گفتوگۆ، مایك پۆمپیۆ وتی كه‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌رده‌وام وتوویه‌تی ئه‌و ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌مكاره‌ و ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گفتوگۆیه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن بكرێت یان هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران به‌ڵێن بدات سیاسه‌ت و ستراتیژی خۆی ده‌گۆڕێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وسا گفتوگۆكان به‌هادار ده‌بن.

هه‌ڵبه‌ت دۆناڵد ترامپ به‌مدواییه‌ وتبووی كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌بێ پێش مه‌رج دیدار بكات له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و دواتریش چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی دووباره‌ كرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند گروپێك له‌ چالاكانی سیاسیی له‌ ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ بوونه‌ كه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ی ترامپ به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێت، به‌ڵام نه‌ حه‌سه‌ن روحانی و نه‌ عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێیه‌ری ئێران هه‌ڵوێستیان بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ نه‌بووه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.