Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:00

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کان له‌ ئێران که‌سێک کوژراو و 20 دیکه‌ش برینداربوون

لە پشتەوە گولـلە بەر ئەو گەنجە کەوتووە
کوردستان TV
#11
100%


خۆپیشاندانی بەشێک لە شارەکانی ئێران دژ بە گرانی و بێکاری بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە کەسێك کوژرا و 20 دیكه‌ش برینداربوون، خۆپیشاندانه‌ ناڕازییه‌كانی ئێران ئاگریان له‌ په‌یكه‌ری (سه‌لمان فارسی) سه‌حابی له‌ شاری كازرۆن له‌ پارێزگای فارس-ی خۆرئاوای ئێران به‌ردا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ڕەزا شاکەرەمی داواکاری گشتی کەرەج ڕایگەیاندووە، لەمیانی خۆپیشاندانەکانی چەند شەوی ڕابردووی ناوچەی گەوهەردەشتی سەربە شاری کەرەج، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تەقە لە گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ کراوە و کوژراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کوشتنی ئەو گەنجە لەکاتێکدا بووە کە خۆپیشاندەران تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە، دواتر لە پشتەوە گولـلەیەک بەر ئەو گەنجە کەوتووە و کوژراوە.

داواکاری گشتی کەرەج ڕاشیگەیاندووە، هەر لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای ئەلبورز بە بەرد و چەقۆ بریندارکراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ خۆپیشاندانه‌ ناڕازییه‌كانی ئێران ئاگریان له‌ په‌یكه‌ری (سه‌لمان فارسی) سه‌حابی له‌ شاری كازرۆن له‌ پارێزگای فارس-ی خۆرئاوای ئێران به‌رداوه‌ و سوتاندویانه‌.

چالاكوانه‌كان ره‌خنه‌ی توندیان له‌ رۆڵی سه‌لمان فارسی له‌ مێژوی ئێران گرتوه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و سه‌حابه‌یه‌ 14 سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر شوێنی ئیسلام كه‌وتوه‌ و ئه‌وه‌شیان به‌ ناپاكی له‌ میلله‌تی فارس له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.

دوای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، كۆمپانیا جیهانییه‌كان ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشت و به‌های تمه‌نی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزیشه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر خراپیی دۆخی ئابووری ناوچه‌ جیاجیاكانی گرتوه‌ته‌وه‌.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.