Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:59

گه‌وره‌ به‌رپرسى چه‌کى کیمیاوى سووریا کوژرا

چه‌ند خوله‌كێك دواى به‌جێهیشتنى ماڵه‌كه‌ى بوو
گه‌وره‌ به‌رپرسى چه‌كى كیمیاوى سووریا كوژرا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى دوێنى شه‌ممه‌ 4ى ئابى 2018، دكتور عه‌زیز ئه‌سبار به‌رپرسى چه‌كى كیمیاوى رژێمى سووریا له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌یدا كوژرا.

عه‌زیز ئه‌سبار پێشتر چه‌ند جارێك هه‌وڵى كوشتنى درابوو، به‌ڵام هیچ ئه‌و هه‌وڵانه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، دوێنى شه‌ممه‌ ئه‌سبار له‌ گه‌شتێكدا بۆ بنكه‌یه‌كى په‌ره‌سه‌ندنى زانستى بوو له‌ شارى مه‌سیافى كه‌ ده‌كه‌ویته‌ باكوورى ڕۆژئاواى سووریا، چه‌ند خوله‌كێك دواى به‌جێهیشتنى ماڵه‌كه‌ى به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى ئوتۆمبێله‌كه‌یدا خۆى و شوفێره‌كه‌ى به‌ ناوى لوئه‌ى داوود كوژران. 

هاوكات ئۆپۆزسیۆنى سووریا حكومه‌تى سووریایان تۆمه‌تبار كرد به‌و هێرشه‌ى دژى ئه‌سبار كراوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى وڵاتانى زلهێز بۆیان ئاشكرا بوو كه‌ حكومه‌تى سووریا چه‌كى كیمیاوى به‌كارهێناوه‌ دژى هاووڵاتییانى سڤیل.

جێى ئاماژه‌یه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ساڵى 2013، نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرى ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى سارین له‌ دیمه‌شق، دواى ڕووداوه‌كه‌ رژێمى سووریا چووه‌ نێو ڕێكخراوى (OPCW) و ڕازى بوونى خۆى ده‌ربڕى تا كارخانه‌ى چه‌كى كیمیاوى وڵاته‌كه‌ى خاپوور بكات.

ڕێكخراوى (OPCW) له‌ 4ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2016، لێدوانێكى بڵاوكرده‌وه‌ ته‌كیدى له‌وه‌ كرده‌وه‌ تێكدان و خاپوور كردنى چه‌كى كیمیاوى له‌ سووریا ته‌واو بووه‌. 


ئاماده‌كرن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.