Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:15

به‌هرام قاسمی: سعودییه‌کان حه‌ز ناکه‌ن په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تاران درووست بکه‌ن

ئێمه‌ش به‌رده‌وام ئاماده‌ی دانووستان بووینه‌
سعودییه‌كان حه‌ز ناكه‌ن په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تاران درووست بكه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ه‌وی ئێران رایگه‌یاند تاران ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نیازیان هه‌بووه‌ نێوه‌ندگیریی نێوان تاران و ریاز بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ئاماده‌ی دانووستان بووینه‌.

له‌ درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵام و ئاماژه‌كانی به‌رپرسانی سعودیا بۆ تازه‌ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیانی له‌گه‌ڵ ئێران، قاسمی وتی: سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌و سعودیایه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌یناسین، به‌دووری ده‌زانین هیچ مه‌یلێكی بۆ تازه‌ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان هه‌بێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئۆفیسی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌ سعودیاش وتی كه‌ گروپێكی 10 كه‌سیی بۆ ئه‌نجامی كاروباری قۆنسوڵیی رۆیشتوونه‌ته‌ ئه‌م وڵاته‌. 

هه‌ڵبه‌ت به‌هرام قاسمی وتیشی: تاران هه‌شت مانگ به‌ر له‌ ئێستا له‌گه‌ڵ سویسرا رێككه‌وت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ بن له‌ناو سعودیا. جیا له‌وه‌ش له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا كرانه‌وه‌یه‌ك درووستبووه‌ كه‌ پێموایه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئۆفیسی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ له‌ سعودیا بكرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانی خۆی بكات.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.