Erbil 14°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:05

گه‌وره‌ترین کتێبخانه‌کانی جیهان بناسه‌

كتێبخانه‌ى به‌ریتانى گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌یه‌ له‌ جیهان
کوردستان TV
100%

ئاشكرایه‌ پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا  لەنێو زۆر لە گەلانی دونیا و نەوەی نوێیاندا، پاشەکشەی بە کتێب و خوێندنەوەی کتیب کردووە ، به‌ڵام  هێشتا لەنێو گەلانی زیندوودا، کتێب بەهای گرانی خۆی لەدەست نەداوە، هێشتا ژمارەی ئەو کەسانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەموو نەوەکان، یەکجار زۆرن، کە بێ کتێب و دوور لە کتێب، ناحەوێنەوە و بەئاسانی ناژین.

ئەو گەلەی دەخوێنێتەوە، دەمێنێتەوە“  ئەمە وتەى رۆشنبیری میسری یوسف زێدانە ، واتا گەلێکی خوێندەوار و ڕۆشەنبیر و مێشك فراوان، هەتا هەتایە دەمێنێت و لەناو ناچێت ، كتێب و كتێبخانه‌ دوو وشه‌ی ئاوێته‌ی یه‌كن ، واته‌ هیچ یه‌كێك له‌ مانه‌ ناتوانێت بێ ئه‌وه‌ی دیكه‌ هه‌ڵبكات . لێره‌دا 10 گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌كانی جیهان ده‌خه‌ینه‌ روو .

1 - كتێبخانه‌ى به‌ریتانى  گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌یه‌ له‌ جیهان – 170 ملیۆن كتێبى تێدایه ‌.

2 -  كتێبخانه‌ى كۆنگرێس – 160 ملیۆن كتێب .

3 - ئه‌رشیف و كتێبخانه‌ى كه‌نه‌دى – 54 ملیۆن كتێب .

4 - كتێبخانه‌ى گشتى نیویۆرك – 53.1 ملیۆن كتێب .

5 - كتێبخانه‌ى ده‌وڵه‌تى روسیا – 44.4 ملیۆن كتێب .

6 -  كتێبخانه‌ى نیشتیمانى فه‌ره‌نسى – 40 ملیۆن كتێب .

7 - كتێبخانه‌ى نیشتیمانى روسیى – 36.5 ملیۆن كتێب .

8 - كتێبخانه‌ى په‌رله‌مانى نیشتیمانى –35.6 ملیۆن كتێب .

9 - كتێبخانه‌ى نیشتیمانى چینى – 31.2 ملیۆن كتێب .

10 - كتێبخانه‌ى دانیماركى شاهانه‌یى – 30.2 ملیۆن كتێب .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.