ئاژانسی رۆیته‌رز بلاوی كرده‌وه" كه به‌هۆی ئالۆزیه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێكەوتنى ناوەكی و سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر تاران‌دا، سووپای ئێران دەستی كردووە بە مەشقی سەربازی دەریایی لە كەنداودا.
بەرپرسێكی ئەمریكی كە ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، بە ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندوه، زیاتر لە سەد به‌له‌مى دەریایی سووپاى ئێران له‌ناو ئاوه‌كانى كه‌نداودا مه‌شق و راهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌م باره‌وه كاپتن بڵ ئیربان وتەبێژی سەركردایەتی ناوەندی ئەمریكا، رایگه‌یاند" ئێمە ئاگاداری مه‌شقه دەریاییەكانی ئێرانین لە كەنداوی عەرەبی و هوڕمزو كەنداوی عەماندا. وتیشی، لەنزیكەوە چاودێری ڕەوشەكە دەكەین و بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانماندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.