Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:19

ئێران.. ناڕه‌زایه‌تییه‌کان تارانی پایته‌ختیشی گرته‌وه‌

خۆپیشاندەران داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بچنە ریزه‌كانیانەوە
ئێران.. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تارانی پایته‌ختیشی گرته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ تمه‌نی ئێرانی و سه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامیگیری ئابووری له‌ هه‌فته‌ی ده‌رباز بوو، هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانی شاره‌كانی وه‌ك مه‌شهه‌د و شیراز و ئه‌سفه‌هان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانی نارازیبوونیان ئه‌نجامدا. 

ئه‌مه‌و ئه‌م خۆپیشاندانه‌ نارازیبوونه‌ تارانی پایته‌ختیشی گرته‌وه‌، ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای لۆکاڵی ئێراندا بڵاوکراونەتەوە رایگه‌یاند: سێ رۆژ لەمەوبەر  نزیکەی 100 کەس لە شاری مەشهەد خۆپیشاندانێکیان سازکرد و ناڕەزایەتیان له‌ دژی گرانیی و بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان دەربڕی، بەڵام دواتر هێزه‌كانی ئینتیزامی و پۆلیس بەرەوڕوویان بوونەوە. 

هاوکات بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌سەدان کەس لە هەریەک لە ئەسفەهان و شیراز خۆپیشاندانیانی ناڕەزایەتی له‌ دژی دژی گرانیی و بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان دەردەبڕن . 

ئه‌مه‌و خۆپیشاندانەکان بەرەو شاری تارانی پایته‌خت تەشەنەی سەند و بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆکانی كه‌ له‌  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، ژمارەیەک هاووڵاتی لە گۆڕەپانی وەلیعەسر لە شاری تاران گردبوونەتەوە و ئاگریان لە زبڵدانەکانی ناوچەکە بەرداوە. 

ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆکانیش بەدیدەکرێت خۆپیشاندەران داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بچنە ریزه‌كانیانەوە. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.