رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ (لێبووردنی نێودەوڵەتی) لە راپۆرتێک‌دا داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات رێگە لە پێشێلکارییە جیدییەکانی هێزەکانی و هێزە هاوپەیمانەکانی لە هەرێمی عەفرین بگرێت.
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رۆژی پێنجشەممە 2-8-2018 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە هێزەکانی تورکیا رێگەدەدەنە گرووپە چەکدارەکانی سووریا بۆ ئەوەی پێشێلکاری جیدی بواری مافەکانی مرۆڤ دژی خەڵکی مەدەنی لە شاری عەفرین ئەنجامبدەن.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه له بواری یاساییدا كارده‌كات له ڕاپۆرتێكیدا سوپای توركیا و چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای سه‌ر به‌و سوپایه‌ی به‌هێزی داگیركه‌ر ناوبرد‌و داوای له حكوومه‌تی توركیا كرد سنوورێك بۆ ئه‌و كوشتن و بڕین و ڕفاندن و تاڵانكردنی ماڵ و سامانی خه‌ڵكی شاره‌كه دابنێت، كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به سوپای ئه‌و وڵاته دژ به دانیشتووانی عه‌فرین ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن هاوكات حكوومه‌تی توركیا به به‌رپرسیار داده‌نێت به‌رانبه‌ر به پاراستنی ژیان و سامانی دانیشتووانی شاره‌كه.
ئەمنستی ئاشکرایدەکات خەڵکی عەفرین رووبەڕووی چەندین جۆر لە پێشێلکاری دەبنەوە، لەوانەش دەستگیرکردنی هەڕەمەکی، بێسەروشوێنکردنیان، دەستگرتن بە سەر ماڵ و موڵکیان و تاڵانکردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.