Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 06:20

خۆپیشاندان له‌چه‌ند شارێکی ئێرانی دەستی پێکرده‌وه‌

پاش دابەزینی بەرچاوی بەهای پارەی ئێرانی
کوردستان TV
#11
100%


لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، لە شارەکانی ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، شاهین شار، ئەراک و چەندین شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

شەپۆلی نوێی خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵکی ئێران بە گرانی و بێکاری بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ سێیەمین ڕۆژ لە چەند شاری گەورەی ئێران خەڵک ڕژانە سەرشەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی.

سێ رۆژە خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەردەوامن و لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، لە شارەکانی ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، شاهین شار، ئەراک و چەندین شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

ئه‌و خۆپشاندانه‌ له‌وه‌ ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌، پاش دابەزینی بەرچاوی بەهای پارەی ئێرانی لە بەرانبەر دراوە بیانییەکان، ناسەقامگیریی ئابووری، بێکاری و گرانی و چوونە سەری نرخی کەلوپەل و پێداویستییەکانی ژیان دەستیان پێکردووە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.