Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:52

سوپاى به‌رگرى ئیسرائیل 7 چه‌کدارى داعشى له‌ به‌رزاییه‌کانى جۆلان له‌ناوبرد

به‌ مه‌به‌ستى كاری تیرۆریستى هاتبوونه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌
سوپاى به‌رگرى ئیسرائیل 7 چه‌كدارى داعشى له‌ به‌رزاییه‌كانى جۆلان له‌ناوبرد
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیك شه‌وى رابردوو هێزى به‌رگرى ئیسرائیل (IDF) به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگى له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانى جۆلانى سووریا هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكى داعش كه‌ به‌ مه‌به‌ستى كاری تیرۆریستى هاتبوونه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یاندنى سوپاى ئیسرائیل 7 چه‌كدارى داعشیان كوشتووه‌ له‌ ناوچه‌ى باشوورى گوَلان سه‌ر به‌ سووریا و هاوكات دوا به‌دواى ئه‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ به‌رپرسێكى ئیسرائیلى ڕایگه‌یاند: سوپاى به‌رگرى له‌ ئاماده‌باشین بۆ پاراستنى ئه‌من و ئاسایشى هاووڵاتییه‌ ئیسرائیلییه‌كان.

جێى ئاماژه‌یه‌ باشوورى به‌رزاییه‌كانى گۆلان كه‌ له‌لایه‌ن سووریاوه‌ گیراوه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرابوو، بووه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كى ناكۆكى نێوان ئیسرائیل و سووریا، له‌ حه‌فته‌كانى پێشووش ڕووداوى گرژى و ناكۆكى زیادى كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئاڵوگۆڕى هێرشى له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ڕوویدا.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.