Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:50

24 ته‌ن و 220 کیلۆگرام ڕۆنی زه‌یت ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئێران کرایه‌وه‌

به‌هۆی لێدانی مۆری به‌سه‌رچوونی پێشوه‌خته‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: بڕێكی زۆر زه‌یتی چێشتلێنانیان به‌هۆی لێدانی مۆری به‌سه‌رچوونی پێشوه‌خته‌ ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئێران كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ته‌ندروستیان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2/8/2018 له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی پشكنین هۆبه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خۆراك پشكنینی بۆی كرا، له‌ دوای ئه‌نجامدانی پشكنین و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ مێژووی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی پێش وه‌خته‌ لێدراوه‌ به‌ بڕی 24 ته‌ن و 220 كیلۆ گرام له‌ ( ڕۆنی زه‌یت ) بوو ، بۆیه‌ ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی ئێران كرایه‌وه‌ .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.