سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا کرد و لە دیدارەکەدا جەختی لە خواستى هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا کردەوە.
رۆژی سێشەممە 22ـی نیسانی 2025، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵآویکردووەتەوە؛ "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی به‌ريتانيا لە عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه".
لەو دیدارەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ "وێڕاى ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جەختی لە خواستى هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە".
بە گوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ "باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا، خۆشحاڵيی خۆی بە سەردانەکەی بۆ هەولێر دەربڕی و جەختی له خواستى وڵاتەکەی بۆ بەردەوامى و بره‌ودان به هاريکاريى هه‌مه‌لايه‌نه لەگەڵ هەرێمى كوردستان لەسەر بنەمای به‌رژه‌وه‌نديى هاوبەش دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە عێراق و ناوچەکەدا، به‌رز نرخاند".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.