Erbil 26°C سێشەممە 22 نیسان 19:48

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد

100%

ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە دیداری نێوانیاندا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ کرا.

 

رۆژی سێشەممە 22ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق کرد.


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە؛ "سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکەکەی و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لە پێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو".


هەر لەو کۆبوونەوەیەدا؛ "باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو ، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە".


بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ "لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، کە ئەندرۆ بیزلی کونسوڵی گشتیی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا کردەوە ".


لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و عیرفان سدیق، "ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ تاوتوێ کرا".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.