ماڵپەری رەسمی پەرلەمانی ئێران بڵاویكردەوە، حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران، ئامادەی دانیشتنێكی كراوەی ئەنجوومەنی شورا دەبێت، كە لەم مانگەدا بەرێوەدەچێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران سەبارەت بە دابەزینی بەهای تەمەن و ئەو تەنگژە ئابووریەی، كە رووبەڕووی ئێران بووەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، كه ئەمرۆ 80 ئەندامی پەرلەمانی ئێران داوایانكرد، حەسەن رۆحانی، بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بەو قەیرانە ئابووریەی رووبەڕووی وڵاتەكەیان بووەتەوە.
پەرلەمانتارانی ئێران بە نیازیشین لێپرسینەوە لە عەلی رەبیعی، وەزیری كار بكەن بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری بۆ زیاتر لە 12.5 لەسەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.