Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:52

دابەزینی بەھای تمەن زیانی به‌ بازرگانانی ھەرێم گه‌یاندووه‌

زیاتر لە دوو ھەزار بازرگان لە ھەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن
دابەزینی بەھای تمەن زیانی به‌ بازرگانانی ھەرێم گه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: دابەزینی بەردەوامی بەھای تمەنی ئێرانی بازرگانانی ھەرێمی کوردستان رووبەڕووی زیانی گەورە كردۆته‌وه‌ .

مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی دابەزینی بەھای تمەنی ئێرانی و کاریگەری لەسەر رەوشی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێت گرژی و ئاڵۆزی لە ھەر وڵاتێکدا کە ئێمە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین ئەگەر بەردەوامی ھەبێت، ئەوا بازرگانەکانمان رووبەڕووی زیان ده‌كاته‌وه‌ .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات زیاتر لە دوو ھەزار بازرگان لە ھەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن، بەردەوامبوونی دۆخەکە بەو شێوەیە دەبێتە ھۆی دروستکردنی کێشە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا و سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە نێوان بازرگانانیش بە ھۆی دروستبوونی کێشە لە وەرگرتنەوەی پارەکانیان و کڕینی کاڵادا. 

سەرۆکی رێکخراوی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی ھەرێمی کوردستان ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: کارخانەکانی ئێران کەرەستە خاوەکانیان لە دەرەوەو بە دۆلار یان یۆرۆ دەکڕن و نرخەکە لە ئاستی تمەن زۆر بەرزبووەتەوە و ناتوانن بەو نرخەی پێشوو بەرھەمەکانیان بفرۆشنەوە، به‌ڵام ھەرێمی کوردستان لەو کاڵایانەدا سوودمەند دەبێت کە بەرھەمی ناوخۆی ئێرانن . 

به‌ وته‌ی ناوبراو تا ئێستا زیاتر لە 100 بازرگانی سلێمانی بەو ھۆیەوە رووبەڕووی زیان بوونەتەوە و ناتوانن پارەکانیان کە بە دۆلارە لە ئێرانەوە بگەڕێننەوە، یان ناتوانن لەو مامەڵەیە بەردەوام بن و گرێبەستەکانیان بە کۆتا دێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.