Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 08:01

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران : ئێران رێگه‌ به‌ شه‌یتانی گه‌وره‌ نادات

ھه‌مان ھه‌نگاو نانێت
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، رایده‌گه‌ێنێ، گه‌لی وڵاته‌كه‌یان رێگه‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شه‌یتانی گه‌وره‌دا، نادات .

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه‌ رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌یه‌ به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆببێته‌وه‌، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تاران ھه‌مان ھه‌نگاوی پیۆنگیانگ به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی تره‌مپ بۆ سازكردنی گفتوگۆ نانێت.

له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ سینگاپور كۆبوونه‌وه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مب رایگه‌یاندبوو كه‌ ئاماده‌ییه‌ به‌بێ ھیچ مه‌رجێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆببێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.