دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت" ئامادەیە بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جۆزیبی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند" ئامادەیە چاوی بە بەرپرسانی ئێرانی بكەوێت ئەگەر بیانەوێت، بەڵام نازانێت ئایا ئەوان ئامادەن بۆ ئەو دیدارە یان نا.
لەوەڵامی پرسیارێكیشدا كە ئایا ترەمپ ئامادەیە لەگەڵا حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆببێتەوە، سەرۆكی ئەمریكا وتی" بڕوای بە كۆبونەوە هەیە و ئامادەشە چاوی بەهەر كەسێك بكەوێت بەتایبەت لەكاتێكدا مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ لە ئارادابێت، بەڵام بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە.
ئەم لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكدایە، كەمتر لەهەفتەیەك لەمەوبەر شەڕە قسە دروستبو لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و حەسەن ڕۆحانی و ژمارەیەك لەبەرپرسانی هەردوو وڵات.
له لایهن خۆیهوه ئێران مەرج بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا دادەنێ و جێگری حەسەن ڕۆحانی ڕایدەگەیەنێت" پێویستە ئەمریكا بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەتنە ئەتۆمیەكەی ئێران و شەش وڵاتە زلهێزەكەی جیهان.
حەمید ئەبو تالیبی، جێگری حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە توێتێكدا نوسیویەتی" پێویستە ئەمریكا ڕێز لەمافی گەلانی ئێران بگرێت و ئاستێك بۆ كردهوە دوژمنكارییەكانی دانێت و بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنە ناوكیەكەی نێوان ئێران و شەش وڵاتە زڵهێزەكەی جیهان چونكە تەنیا ئەوە دەممان گەیەنێت بەڕێگای گفتوگۆو دانوستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.