Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:58

بەهرام قاسمی: دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا ئەستەمە

سیاسەتی ئێستا هیچ دەرفەتێکی بۆ دانوستان نەهێشتوەتەوە
کوردستان TV
#11
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دانوستانی فەرمی لەگەڵ ئەمەریکا لەئێستادا بە ئەستەم دەزانێت و متمانەی بە دۆناڵد ترەمپ نییە.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سیاسەتی ئێستای ئەمەریکا هیچ دەرفەتێکی بۆ دانوستان و گفتوگۆ نەهێشتوەتەوە و سەلماندویەتی کە سەر راست نییە لە سیاسەتەکانیدا.

ئاماژەی بەوەکرد؛ بەلەبەرچاو گرتنی دۆخی ئێستا و کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی و هەڵسوکەوتە تاکلایەنەکانی و گەمارۆ و فشارە ئابورییەکانی، هیچ دەروازەیەکی بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن نەماوەتەوە.

قاسمی ئاماژەی بەوەکرد؛ هیچ متمانەیەکیان بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا نەماوە، لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتی ئەوروپی بۆ فشارخستنە سەر واشنتۆن سەبارەت بە گەمارۆ ئابورییەکانی سەر وڵاتەکەی.

شایه‌نی باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایه‌ته‌ ئه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا هێرشی توندی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێكردووه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.