خۆپیشاندەرانی خوارووی عێراق شێوازی ناڕەزایی دەربڕین دەگۆڕن و رووبەڕووی تانکی سوپا و میلیشیا عێراقییەکان دەبنەوە.
خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی باشووری عێراق لەبەردەم کۆمپانیا و دامەزراوە نەوتییەکان خێمەیان هەڵداوە و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کردووە و حکوومەتی عێراقیش بۆ رووبەڕووبوونەوەیان، تانک و هێزێکی زۆری سوپا و میلیشیاکانی ناردووەتە ناوچەکان.
بۆ جێبەجێکردنى داواکانیان و وەڵامدانەوەیان لە لایەن حکومەتەوە، سەدان هاوڵاتى لە نزیک پێگەى نەرجسیەى نەوتى لە ڕۆژئاواى بەسرە گردبوونەوە و خێمەى گەورەیان هەڵداو مان گرتنیان ڕاگەیاند، پۆلیسى نەوتیش هەوڵیاندا واز لە گردبوونەوەکەیان بهێنن و داواکارییەکانیان ڕادەستى بەرپرسانى ئەو ناوچەیە بکەن، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە.
لەلایەکی ترەوە، لە بەردەم بیناى حکومەتى خۆجێى لە بەسرە گردبوونەوە و مانگرتنێک ڕێکخراو و هاوڵاتیان داوایانکرد ئاوى خواردنەوە و کارەبایان بۆ دابین بکرێت و دامەزراندن دەست پێ بکاتەوە و کۆتایى بە گەندەڵى بهێنرێت.
جاسم ئەلسەعدى فەرماندەى پۆلیسى بەسرە ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان کردووە لەوەى خۆپیشاندەران خێمە هەڵبدەن چونکە ئەوە ئاستەنگى بۆ هاتووچۆى ئۆتۆمبێل دروست دەکات لە شەقامەکاندا.
لە موسەناش سه‌رووی هەزار کەس گردبوونەوە و مانگرتنێکیان دژ بە نەبردنەسەرى ئەو بەڵێنانە ڕاگەیاند کە حەیدەر عەبادی لە ناوەڕاستى مانگى ڕابردوودا بە پیاوماقوڵانى پارێزگاکەى دابوو، هێزە ئەمنییەکانیش ڕێگرییان کرد لە دانانى خێمە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە.
له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزه‌وه ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق له‌دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی هه‌لی كار و بچڕانی كاره‌با سه‌ریهه‌ڵداوه.
هه‌ر چه‌ند حكوومه‌تی عێراق چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی هاووڵاتیان له كێلگه نه‌وتیه‌كان سه‌رفكردنی بوجه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م شاره، ناره‌زاییه‌كان هه‌تا دێت گه‌وره تر ده‌بێت.
له خۆپیشاندانه‌كان تائێستا 14 هاوڵاتی كوژراون و 700ی دیكه‌ش بریندارن، به‌پێی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی عیراقیش تائێستا 700 چالاكوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.