Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:02

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: ئێران ناچه‌میته‌وه‌ بۆ فشاره‌کانى ئه‌مریکا

خه‌ڵكى ئێران ده‌توانن ئه‌م قوناغه‌ سه‌خته‌ به‌رێ بكه‌ن
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ته‌مووزى 2018، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یێه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت و باڵێوزه‌ ئێرانییه‌كان ڕایگه‌یاند: وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاڵووده‌ بوونه‌ له‌سه‌ر سزا دانى زۆربه‌ى وڵأتان، خه‌ڵكى ئێران ده‌توانن ئه‌م قوناغه‌ سه‌خته‌ به‌رێ بكه‌ن به‌ یه‌كێتى و یه‌كگرتووى نه‌ته‌وه‌یى.

هاوكات ئه‌م لێدوانه‌ى جه‌واد زه‌ریف له‌ چوارچێوه‌ى ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى سزاكانى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دێت بۆ سه‌ر ئێران.

زه‌ریف له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: ئێران ناچه‌مێته‌وه‌ بۆ فشاره‌كانى ئه‌مریكا، هه‌موو فشار و گرفتێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و فشاره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى و هه‌نارده‌كردنى نیشتیمانى دوور له‌ به‌رهه‌مى نه‌وتى.

هه‌روه‌ها وتى: سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى و سه‌رۆكایه‌تى پێشووى ئه‌مریكا بۆ نزیكه‌ى 40 ساڵ ده‌بێت ئابڵۆقه‌یان به‌سه‌ر ئێمه‌ سه‌پاندووه‌، له‌گه‌ڵ نیعمه‌تى خودا و هه‌وڵ و خۆراگرى خه‌ڵكى ئێرانى، ئێمه‌ توانیومانه‌ پێشكه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و ڕۆژ به‌ دواى ڕۆژ گه‌وره‌ییمان به‌ده‌ست هێناوه‌ و به‌رگه‌ى ڕۆژانی زه‌حمه‌تمان گرت.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌مریكا به‌م دوایانه‌ فشارى زیاترى خستووته‌ سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ك مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یند له‌ دواى 4ى تشرینى دووه‌مه‌وه‌ كڕينى نه‌وتى ئێران به‌پێشیلكردنى سزاكانى ئه‌مریكا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێرَانى/ سیروان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.