Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:17

په‌رله‌مانتارێکی ئێران: بێکاری و گه‌نده‌ڵی و بێ ئاوی تا دێت قووڵتر ده‌بێته‌وه‌

نه‌ ئیراده‌یه‌ك نه‌ هێزێك هه‌یه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، ماوه‌ی 40 ساڵه‌ 200 بنه‌ماڵه‌ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و كێشه‌كانی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و بێ ئاوی به‌رده‌وامن و تا دێت قووڵتره‌بنه‌وه‌.

هیدایه‌توڵڵا خادمی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران له‌ میانی وتارێكیدا له‌ په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند: كێشه‌كانی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و بێ ئاوی له‌ ئێران به‌رده‌وامن و تا دێت قووڵده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: لێنه‌هاتوویی و لاوازی و بێبه‌رهه‌میی حكوومه‌ته‌كان، بووه‌ته‌ هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی خه‌ڵك، به‌ڵام نه‌ ئیراده‌یه‌ك نه‌ هێزێك هه‌یه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌.

گوتیشی: ماوه‌ی 40 ساڵه‌ 200 بنه‌ماڵه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئێراندا گرتووه‌، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ له‌م وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت دێن و ده‌چن.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی ISNA، هیدایه‌توڵڵا خادمی كه‌ به‌ نزیكی له‌ موحافزكاران ناسراوه‌، رایگه‌یاندووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێویسته‌ به‌خێرایی كاربه‌ده‌ستان له‌ ئه‌ركه‌كانیان دووربخرێنه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون، سزابدرێن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌aa/

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.