Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:39

ئێران عامری بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق کاندید دەکات

ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا داوای مالكی كردووە پشتیوانی عامری بكات
ئێران عامری بۆ سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق كاندید دەكات
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی عەكاز ئەمڕۆ بڵاویكردەوە كە ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا داوای لە نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كردووە هەوڵ بدات ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر كاندیدبێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرامبەر بەوە مالكی هەر دوو وەزارەتی دەرەوەو ناوەخۆی حكومەتی داهاتووی عێراق بە دەست بێنێت.

رۆژنامەكە بلاویكردەوە كە مەسجیدی بە مالكی گوتووە بەوەی مەسجیدی رەزامەندی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەی وەرگرتووە بەوەی هادی عامری ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق . هەر بە پێی رۆژنامەكە مەسجیدی چەندین كەسایەتی لە سوننە و كورد بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆمار كاندید كردووە   

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.