Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:51

ئه‌مریکا و ئێران له‌سه‌ر مێزی دانووستان داده‌نیشن

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌كان بن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی رۆتگه‌رز له‌ ئه‌مریكا، پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ ماوه‌ی سێ بۆ شه‌ش مانگی داهاتوودا ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر مێزی دانوستان دابنیشن.

پرۆفیسۆر دكتۆر هۆشه‌نگ ئه‌مری ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی رۆتگه‌رز له‌ ئه‌مریكا به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی فارارو كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ئێرانه‌ رایگه‌یاندووه‌: هه‌ڵوێستی هه‌ردوولا وایكردووه‌ كه‌ دانوستانه‌كان تووشی ئاسته‌نگ بن، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ سێ بۆ شه‌ش مانگی دیكه‌دا ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر مێزی دانوستان دابنیشن. له‌ئێستادا ئه‌وه‌ كه‌مێك قورسه‌. چونكه‌ هه‌ردوولا له‌ڕێگه‌ی لێدوانه‌كانه‌وه‌ یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: سه‌ره‌تا هه‌ردوولا ده‌توانن بابه‌تی یه‌مه‌ن و سووریا تاوتوێ بكه‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانوستانه‌كان له‌جیاتی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌كان بن.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان بێنێته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ. ئه‌مه‌ قورسه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ قبووڵ بكرێت. چونكه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ كه‌ بریتین له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كان، مووشه‌كه‌كان، ده‌رچوونی له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌، سنوورداركردنی سوپای پاسداران، بابه‌تگه‌لی په‌یوه‌ست به‌ هێزی به‌رگریی ئێرانن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ AA

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.