Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:53

سزا لەسەر هەریەک لە موسەوی و کەڕوبی هەڵگیرا

دوو سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانین
کوردستان TV
100%

 

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، رەزامەندی نیشاندا لەسەر هەڵگرتنی سزای مانەوەی زۆرەملێ لەسەر کەڕوبی و موسەویی، وەک دوو سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە.

دوای حەوت هێشتنەوەیان لەژێر سزای مانەوەی زۆرەملێ، ئەمڕۆ یەکشەممە سزاکە لەسەر هەریەک لە میر حسێن موسەوی و مەهدی کەڕوبی هەڵگیرا، کە وەک دوو سەرکردەی ناڕازیی سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی (2009)ەیان کرد دژی هەڵبژاردنی مەحمود ئەحمەدی نەژاد وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە.

حسێن کەڕوبی، کوڕی مەهدی کەڕوبی ئاشکرای کرد؛ دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، بڕیارەکە ئاراستەی عەلی خامنەیی رابەری باڵا دەکرێت و (10) رۆژی لەبەردەستە بۆ پەسەند کردن یان رەتکردنەوەی.

هەرچەندە تائێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە نییە، بەڵام بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، دەسەڵاتدارانی ئێران دەیانەوێت هەردو بەرەی چاکسازی و پارێزگارانی ئەو وڵاتە یەکبخەن بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو گەمارۆ و فشارانەی لەلایەن ئەمەریکا دەخرێتە سەر ئێران و مەترسیی هەرەسهێنانی ئابوریی ئەو وڵاتەی لێدەکرێت.

میر حسێن موسەوی تەمەن (76) ساڵ و مەهدی کەڕوبی تەمەن (80) ساڵ، کاندیدی بەرەی چاکسازیخوازانی ئێران بون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی (2009)، کە مەحمود ئەحمەدی نەژاد توانی هەڵبژاردنەکە بباتەوە.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان ئەو دو سەرکردەیەی ئۆپۆزسیۆن رابەرایەتی خۆپیشاندانی گەورەیان کرد لە تاران و شارەکانی دیکە و دەسەڵاتیان بە ئەنجامدانی ساختەکاریی تۆمەتبار کرد، تا ئەوکاتەی لە مانگی شوباتی ساڵی (2011)ەوە هەردوکیان خرانە ژێر سزای مانەوەی زۆرەملێ لەماڵەکەی خۆیاندا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.