Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:20

هاووڵاتیانی بەسرە داوای "بەھەرێمبوون" دەکەن و عێراقیش ڕه‌تى ده‌کاته‌وه‌

راگه‌یاندنی ھه‌ر ھه‌رێمێك له‌ عیراقدا به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هاووڵاتیانی بەسڕە لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای بەسڕە جارێکی دیکە داوای بە هەرێمبوونی پارێزگاکەیان کرد.

دوای سه‌رھه‌ڵدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ پارێزگای به‌سره‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند شارێكی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق، به‌ھه‌رێمكردنی به‌سره‌ش یه‌كێك له‌ دروشم و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكه‌ بوو.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی ره‌سمیی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند" ھیچ داواكارییه‌ك بۆ به‌ھه‌رێمبوونی به‌سره‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

حه‌دیسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ھه‌نگاوی راگه‌یاندنی ھه‌ر ھه‌رێمێك له‌ عیراقدا به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت و حكومه‌ت ھیچ رۆڵێكی نییه‌ له‌ په‌سه‌ندكردن یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ھه‌نگاوه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كاری حكومه‌ت له‌و باره‌یه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌وه‌ داواكاری بۆ به‌ھه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌ به‌ده‌ست بگات تا كۆمسیۆن رابسپێرێت بۆ رێكخستنی ریفراندۆمێك كه‌ دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌رێیه‌وه‌ بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر به‌ به‌ھه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.