جەبار لعێبى وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەى تێکڕاى کرێکارى بیانى کە زۆربەیان لە کۆمپانیا نەوتیەکاندا کار دەکەن بۆ %١٦ کەم دەکاتەوە، ئەوەش بە مەبەستى دابین کردنى دەرفەتى کار بۆ ئەو گەنجە عێراقیانەى کە بێکارن، لعێبى ئاماژەى بەوەشکرد، حکومەت فشار دەخاتە سەر کۆمپانیا نەوتییەکان و بەڵێندەرەکان بۆ ئەوەى هەلى کار بۆ گەنجان بدۆزنەوە.
وەزیرى نەوتى عێراق تەئکیدیکردەوە، لە فەراهەمکردنى ٥٩٠ دەرفەتى کار بۆ خانەوادەى شەهیدان لە هەردوو ناوچەى رۆژئاواى قەرنە و مەدینەى باکورى بەسرە.
بەرپرسێکى نەوت لە بەغدا ڕایگەیاند، بۆ دۆزینەوەى هەلى کار حکومەتى عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکاندا کۆبوونەوەى کردووە و داواى لێکردوون پشت بە توانا و شارەزایی عێراقیەکان ببەستن.
سەرەتاى ئەم مانگە زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایى شارەکانى باشور و ناوەڕاستى عێراقى گرتەوە بە بەغداى پایتەختیشەوە، خۆپیشاندەران داواى دابین کردنى خزمەتگوزارییەکان و کۆتایهێنان بە گەندەڵى ئیداری و دارایى و بێکارییان دەکرد لە وڵاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.