دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ده‌ستپاكی و تاوانه‌كانی ئابووری، وته‌ی ئه‌و 10 تۆمه‌تباره‌ی په‌سند كرد كه دانیان به‌وه‌دانابوو پێشتر 250 فه‌رمانبه‌ری بندیواریان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دامه‌زراندووه‌و 6 ملیار دیناریان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ست كه‌وتووه.
له‌مباره‌یه‌وه دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌ریره‌قدار ، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ، له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ میدیا عێراقییه‌كان ره‌وانه كراوه، رایگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رامبه‌ر دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه دانیان به‌وه‌داناوه به‌وه‌ی هه‌ڵساون به دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری بندیوار.
وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌شڵێت: تاوانباره‌كان فه‌رمانبه‌رو ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندن له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
گوتیشی: تاوانباره‌كان له‌و كاره‌یاندا كه له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا ئه‌نجامیانداوه 6 ملیار دیناری عێراقییان ده‌ست كه‌وتووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.