نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: به هۆی گرفتی كاره‌باوه له لایه‌ن "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، "قاسم فه‌هداوی" وه‌زیری كاره‌با له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
له‌كار لادانی ئه‌و وه‌زیره‌ش له‌دوای ئه‌و زنجیره خۆپیشاندانانه‌وه دێت كه له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵه‌وه پارێزگای به‌سره‌و خوارووی عێراقی گرتۆته‌وه و تیایدا هاوڵاتیان داوای ئاو و كاره‌باو خزمه‌تگوزاری و مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.