راپۆرتێگی هه‌واڵگری نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كردووه كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه له سه‌ره‌تاكانی مانگی هه‌شت هێرشێكی له ناكاو بكاته سه‌ر بنكه سه‌ربازی و وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
به پێی راپۆرتێكی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی نیشتمانی ئوستراڵیا ((abc بڵاوكراوه‌ته‌وه، واشنتن ئاماده‌یه له سه‌ره‌تاكانی مانگی 8ی دابێت هێرشێكی له ناكاو بكاته سه‌ر بنكه سه‌ربازی و وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وتۆته‌وه، هاوكات جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته ره‌ت ده‌كاته‌وه.
Abc له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای هه‌واڵگری ئوسترالیا رایگه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كان له‌وانه‌یه ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
هه‌روه‌ها Abc ده‌شڵێت: بنكه‌ی سه‌ربازی باین گاب – ی نهێنی له هه‌رێمی باكووری ئوسترالیا‌و بنكه‌كانی دیكه‌ی به‌رگری له‌و وڵاته ، رۆڵێكی باڵا له هێرشی سه‌ر ئامانجه‌كان ده‌بینن.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه ماڵكۆم تێرنبول ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵیا ، له ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه گووتی: راپۆرته‌كه‌ی Abc له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانی توند له نێوان به‌رپرسانی ئهمریكاو ئێران سه‌ر هه‌ڵداوه.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
سه‌رچاوه/ به‌غداد پۆست
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.