له بهردهوامی لەسێدارەدانی هاوڵاتییانی کورد لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە، حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی دیکەی کورد جێبەجێ کرا
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 22ی تهمموزی 2018، سزای لهسێدارەدانی هاوڵاتییەکی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیروان سەر بە خوراسانی باکوور جێبەجێ کراوە.
ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە ئاشكرا بووه كه کوردە سەلمان خودایاری و خەڵکی بروجێرده
سەلمان خودایاری پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر كرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای له سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
بهپێی ئاماره نا فهرمییهكان لەماوەی هەفتەی رابردوودا سزای له سێدارە بۆ 11 هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
نهسرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.