Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:05

مه‌کگۆرک و عه‌بادى کۆبوونه‌وه‌

شه‌وى رابردوو برێت مه‌كگۆرك گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق
مه‌كگۆرك و عه‌بادى كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#10
100%

شه‌وى رابردوو برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌رى سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

برێت مه‌كگۆرك شه‌وى رابردوو چوارشه‌ممه‌ 25ى ته‌مموزى 2018، له‌ توویتێكدا رایگه‌یاندووه‌: گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق، مه‌كگۆرك ئاماژه‌ى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى داوه‌ و مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى و سه‌ركرده‌كانى دیكه‌ى عێراق له‌ باره‌ى پرسه‌كانى "شه‌رى داعش و پاراستنى سنووره‌كانى عێراق، هه‌روه‌ها چاكسازى و پشتگیرى ئابووریه‌كان به‌پێى چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه‌ ستراتێژیه‌ى نێوانمان".

هاوكات نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا راگه‌ێندراوێكى بڵاوكردۆته‌وه‌ و باس له‌وه‌ كراوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى دووقۆڵى نێوان هه‌ردوو وڵات و باسى په‌ره‌سه‌ندنى سیاسى و چاكسازى ئابوورى كراوه‌، حكومه‌تى عێراقى هه‌نگاوه‌كانیان به‌رز نرخاندووه‌ و هه‌وڵى باشكردنى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ئابووریى ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.