وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی رایگەیاند " ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی داده‌مه‌زرێنن".
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زارتی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكردوه ٢٠ هەزار فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی كه پێكهاتوه له پزیشك و په‌رستار داده‌مه‌زرێنن و وەزارەتەکە رایدەگەیەنێت "بەو مه‌رجه‌ی یاسای ته‌ندروستی پزیشكی ژماره (6) ساڵی ٢٠٠٠ بیان گرێتەوە".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی ئەوە دەخاتەروو پێوستیان به پزیشكانی گشتی و ده‌رمانخانه و ددان و په‌رستار هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببنه پاڵپشت بۆده‌زگاكانی ته‌ندروستی، وه داوایان له وه‌زاره‌تی دارایی كردوه پاره‌ی پێویست دابین بكات .
ئەو وەزارەتە داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات بوودجەی پێویست بۆ کارمەندە نوێیانە دابین بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.