له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی خراپ بوون و له‌ده‌ستدانی به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڕێكی زۆر سێ‌و له‌ناوده‌به‌ن.
له‌عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابوریه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر سێوی خراپبوودا ده‌گیرێت و به‌نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌كرێت.
بڕی سێوه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه زیاتر له 30 تۆنه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی.
قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان، سێوه‌كه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو براوه رێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.