Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:25

شڕۆڤه‌کارێکی ئێرانی: ئه‌گه‌ر سه‌دام زیندوو بووایه‌ گله‌یی له‌ رۆحانی ده‌کرد

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگیڕسانی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكاو ئێران
کوردستان TV
100%

سه‌در زاده‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق زیندوو بووایه‌ گله‌یی له‌  حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام بۆ یه‌كه‌م جار ده‌سته‌واژه‌ی ئوم مه‌عارك-ی  له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌كار هێناوه‌.

سه‌در زاده‌، شڕۆڤه‌كاری ئێرانی له‌ بابه‌تێكیدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕۆحانی بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌ڵگیڕسانی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكاو ئێران نووسیویه‌تی: به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ئوم مه‌عارك له‌ میانه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران- عێراق یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌كارهێنراوه‌.

هه‌روه‌ها زاده‌ نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ رۆحانی ده‌سته‌واژه‌ی ئوم مه‌عارك به‌كار ده‌هێنێ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات.

ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن، زیندوو بووایه‌ گله‌یی له‌  حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار سه‌دام ده‌سته‌واژه‌ی ئوم مه‌عارك-ی  له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌كار هێنا.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.