به پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى ته‌مموزى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له تویتێكدا وه‌ڵامى حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆكى ئێران داوه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه: "هه‌رگیز جارێكى دیكه هۆشدارى مه‌ده‌ره ئه‌مریكا ئه‌گه‌رنا باجه‌كه‌ى ده‌ده‌یت"، ئه‌م وهڵامدانهوهیهى تره‌مپ چه‌ند كاتژمێرێك دوا به‌دواى هۆشدارییه‌كه‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانى دێت بۆ تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ى ده‌یكاته سه‌ر ئێران.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دوێنى دره‌نگانى شه‌و له تویتێكدا وه‌ڵامی هۆشدارییه‌كه‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆكى ئێران دایه‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاندووه: " هه‌رگیز جارێكى دیكه هۆشدارى مه‌ده‌ره ئه‌مریكا ئه‌گه‌رنا باجه‌كه‌ى ده‌ده‌یت هاوشێوه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ڕابردوو سزایان وه‌رگرتووه".
هه‌روه‌ها تره‌مپ راشیگه‌یاندووه: " ئه‌مریكا چیتر وڵاتێك نییه كه ده‌سته‌وه‌ستان بێت له ئاست وشه كوشتار و توندوتیژه‌كانت بۆیه ئاگادار به".
جێى ئاماژه‌یه حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆكى ئێران دوێنى یه‌كشه‌ممه هۆشداری دایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ى ده‌یكاته سه‌ر ئێران .
ڕۆحانى ئاماژه‌ى له هۆشدارییهكهیدا بۆ ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه دابوو كه ئه‌مریكا پێویسته بزانى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕێكى فراوان و گشتگیر ده‌بێت هه‌روه‌ها وتویتى " ئه‌و سیاسه‌ته دوژمنكاریه به‌ڕووى تاران كار ده‌كاته سه‌ر دروست بوونى و " دایكى هه‌موو شه‌ڕه‌كانه".
ڕۆحانى له میانه‌ى گفتوگۆیه‌كدا بۆ كۆمه‌ڵێك له دیپلۆماتكارانى وڵاته‌كه‌ى و توویهتى، به‌ڕێز تره‌مپ، یارى به كلكى شێر مه‌كه، ئه‌وه ته‌نیا ده‌بێته په‌شیمانى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.