نووسه‌ر و وه‌رگێری كورد " ره‌ووف بێگه‌رد " هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له چیرۆكی جیهانیی له ژێر ناوی " چاكه‌تی ئه‌فسووناوی " كه سی كورته چیرۆك له خۆ ده‌گرێت چاپ و بڵاوكرده‌وه .
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م صرۆكانه‌ی له‌م كتێبه‌دا وه‌رگێردراون له لایه‌ن چیرۆكنووسانی دیار و به ناوبانگی جیهانی وه‌كو "گابریل گاریسا مارکیز، ئانتۆن چیخۆف، ئەلبێر کامۆ، ئیتالۆ کالڤینۆ، فرانتز کافکا و ڕیمۆند کارڤەر" و چەند چیرۆکنووسێکی دیکە نووسراون ، ئه‌م نووسه‌ره هه‌ولیداوه باشترین چیرۆکی ئەو نووسەرانە هەڵبژێرێت و بە خوێنەری کوردی بناسێنێت.
هەر لەم کتێبەدا پازدە چیرۆکی کورتی چیرۆکنووسانی فاریش وەرگێڕدراوە کە نموونەن لە چیرۆکی کورت و مینیماڵی نوێی فارسی ، كتێنی چاكه‌تی ئه‌فسووناوی لە دوتوێی 444 لاپەڕەدا له لایه‌ن ناوەندی ئەندێشە چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه .
جێی ئاماژه پێكردنه ، ڕەووف بێگەرد لە ساڵی 1942 هاتۆتە دونیاوە و تا ئێستا 41 کتێبی چاپکراوی هەیە کە بەشێکیان چیرۆکی خۆیەتی ئەوانی دیکەش ڕۆمان و چیرۆک و بابەتی ئەدەبی وەرگێڕدراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.