Erbil 8°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:31

زانایه‌کی ئایینی : ئێران جیاکاری له‌ نێوان شیعه‌ و سوننه‌کان ده‌کات

له‌ كۆی 3000 فه‌رمانبه‌ر ته‌نها 18یان سوننه‌ن
کوردستان TV
100%

زانایه‌كی ئایینی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، له‌ كاتێكدا له‌ سه‌دا 75ی دانیشتووانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان سووننه‌ مه‌زهه‌بن له‌ كۆی 3000 فه‌رمانبه‌ر ته‌نها 18یان سوننه‌ن.

مه‌وله‌وی عه‌بدولحامید ئیسماعیل زه‌هی، زانای ئایینی به‌ناوبانگی سوننه‌ له‌ ئێران به‌ رۆژنامه‌ی ئیعتیماد-ی ریفۆرمخوازانی راگه‌یاندووه‌: له‌ خولی یه‌كه‌می سه‌ركۆماریدا حه‌سه‌ن رووحانی له‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌یان سوننه‌نشینن گۆڕانكاری گرنگی ئه‌نجام دا، به‌ڵام له‌ خولی دووه‌مدا گۆڕانكارییه‌كان له‌ ئاست خواستی سوننه‌كانی ئێراندا نه‌بوون، له‌ كاتێكدا ئه‌وان به‌ هیوای ئه‌وه‌ ده‌نگیان پێداوه‌ته‌وه‌ تاكو ژماره‌یه‌ك له‌ پۆستی وه‌زیران و باڵیۆزانی كابینه‌كه‌ی بۆ كه‌سانی سوننه‌ مه‌زهه‌ب ته‌رخان بكات.

ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێكی سوننه‌ شایسته‌ نه‌بوو با ده‌رفه‌تی كاركردنی بۆ نه‌ڕه‌خسێندرێ، به‌ڵام كه‌سێكی سوننه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو پێویسته‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بێبه‌ش نه‌كرێت له‌و مافه‌ی. له‌مباره‌یه‌وه‌ داواكاریمان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه‌ به‌ڵام پشتگوێ خرا. له‌ كاتێكدا له‌ سه‌دا 75ی دانیشتووانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان سووننه‌ مه‌زهه‌بن له‌ كۆی 3000 فه‌رمانبه‌ر ته‌نها 18یان سوننه‌ن. ئه‌و جیاكارییه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته‌ سه‌ر كشتوكاڵ، ئاژه‌ڵداری، پیشه‌سازی و بازرگانی. پێویسته‌ كۆتایی به‌و جیاكارییه‌ بهێندرێ و بنه‌مای كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو بكرێته‌ پێوه‌ر.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.