Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 15:08

خامنەیی: دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بێ سودە

له‌كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەی دەرەوەی وڵاتەكەی
کوردستان TV
#11
100%


عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران رایدەگەیەنێت، كە دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا هەڵەیەكی ئاشكرایە و واشنتۆن هیچ متمانەیەكی نییە و پشتگیریی لە قسەکانی حەسەن ڕۆحانی کردووە و ئەو هەڵوێستانەی بە گرنگ و بە نیشانەی سیاسەت و ئاراستەی کۆماری ئیسلامی وەسفی کرد.

ئەمڕۆ شەممە، عەلی خامنەییی ڕابەری باڵای ئێران، لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەی دەرەوەی وڵاتەكەدا ئاماژەیكرد بەوەی كە ناكرێت پشت بە ئەمریكا ببەسترێت و دانوستان لەگەڵ واشنتۆن هەڵەیەكی ئاشكرایە.

لە درێژەی وتەكانیدا خامنەیی جەختی لە بێ متمانەیی خۆی بۆ ئەمریكا كردووەتەوە و گوتیشی: تەنانەت واژۆی ئەمریكییەكانیش هیچیان پشتیان پێ نابەسترێت، هەربۆیە دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بێ سودە.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانی، خامنەیی پشتگیریی لە قسەکانی حەسەن ڕۆحانی کردووە و ئەو هەڵوێستانەی بە "گرنگ" و بە نیشانەی سیاسەت و ئاراستەی کۆماری ئیسلامی وەسفی کردووە و داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد کە ئەرکی سەرشانیانە بە شێوەی جیدی درێژەدەری هەڵوێستەکانی سەرکۆمار لە بواری سیاسەتی نەوتیدا بن.

پێشتریش چەندان بەرپرسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرانبەر گرتنەبەری گەمارۆکانی ئەمریکا و بەتایبەت گەمارۆ بۆ سەر کەرتی نەوت، هەڕەشەی داخستنی گەرووی "هورمز" لە کەنداو دەکەن کە یەکێک لە شاڕێگەکانی هەناردەی بەشێکی زۆر لە نەوتی وڵاتانی ناوچەیە بۆ بازارە جیهانییەکان و ئێران هەڕەشەی داخستنی دەکات و خامنەیی مەبەستی لە رێگری لە هەناردەی نەوتی ولاتانی ناوچە، داخستنی ئەو گەرووەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لەبارەی پرسی بەرنامەی ناوکیی ئێران و هەڕەشەی ئەمریکا لەبارەی وەگەڕخستنەوەی گەمارۆکان گوتی: نابێ دانوستان لەگەڵ ئەرووپییەکان کۆتایی پێ بێت، بەڵام نابێ چاوەڕیی بەستەی پێشنیاریی ئەوان بین و دەبێ کاری پێویست لە ناوخۆی وڵات جێبەجێ بکرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.