Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:36

کچه‌ نووسه‌رێکی کورد له‌لایه‌ن سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا و شاژنی دانیمارکه‌وه‌ بانگهێشت کرا

خه‌ڵاتی له‌ بواری جیاوازدا وه‌رگرتووه‌
کوردستان TV
100%

خانمه‌ نوسه‌ر سارا عومه‌ر له‌لایه‌ن ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاژنی دانیماركه‌وه‌ بانگێشتی كۆشكی كۆماری ده‌كرێت.

سارا عومه‌ر له‌ لێدوانێكی رۆنامه‌وانیدا  ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ بانگێشتنی كۆشكی كۆماری كراوه‌ له‌ ڕۆژی ٢٨ ئابدا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كتێبی مردووشۆر وه‌كو ڕێزلێنانێكه‌.

سارا عومه‌ر كه‌ نوسه‌ر و چالاكوانی فیكری و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بییه‌ چه‌ند جارێك و له‌ چه‌ند وڵاتێكی جیاوه‌ خه‌ڵاتی له‌ بواری جیاوازدا وه‌رگرتووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه‌.

له‌ ٣٠ تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ كتێبی " مردووشۆر " بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی مانگێكدا ٥٠ هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه‌ و بوو به‌ یه‌كێك له‌ پڕفرۆشترین كتێبه‌كان له‌ دانیمارك و به‌ زمانی نه‌رویجی و سویدی بڵاوبووته‌وه‌ و هه‌مان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌،  له‌ ئێسته‌شدا فرۆشراوه‌ به‌ فه‌ڕه‌نسا و كۆتایی ساڵ به‌ زمانی فه‌ڕه‌نسیش بڵاوده‌بێته‌وه‌.

چیرۆكی ئه‌م كتێبه‌ بوو به‌ جێگای باس به‌هۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا كه‌ باس له‌ كچێكی كورد ده‌كات كه‌ له‌شاری سلێمانی له‌دایك ده‌بێت و تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری فه‌رهه‌نگی ده‌بێت.

ئه‌م كتێبه‌ به‌ فه‌رمی و بۆ چه‌ند جارێك خه‌ڵات و ڕێزلێنانی وه‌رگرتووه‌ و سارا عومه‌ریش چه‌ند جارێك له‌ ڕۆژنامه‌كاندا به‌راورد كراوه‌ به‌ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری مێژوو وه‌ك ئێلێنا فێرانی و خالید حوسێنی، كارین بلیكسن و ئان كاسرین  ڕیبنتسكی و هتد.

دیارترین ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی وه‌ریگرتووه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا:

- Freedom of Speach Award 2018  ئازادی ده‌ربڕین

-Reader's Book Award 2018  خوێنه‌رانی كتێب

-Victor Award 2018  خه‌ڵاتی جورئه‌ت

- Artbeat Award 2018, Danmarks kulturformidlingspris  خه‌ڵاتی توانا و به‌هێزی

-Author of the month March 2018(Plusbog)  خه‌ڵاتی نوسه‌ری مانگانه‌، دووجار

- Erik Hoffmeyer's Travel Grant خه‌ڵاتی به‌تواناترین خانم

- Laurens Bogtman Fond خه‌ڵاتی كۆلێژی یاسا بۆ پشتگیری له‌ ئه‌ده‌بیات، هه‌روه‌ها چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌

سارا عومه‌ر ساڵی ١٩٨٦ له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌ و له‌ كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا كوردستانی به‌جێهێشتووه‌ و له‌ساڵی ٢٠٠١ه‌وه‌ له‌ دانیمارك ده‌ژی، له‌ زانكۆی ئارهۆس به‌شی پارێزه‌ری خوێندووه‌ و به‌كالۆریۆسی له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ و ئێستاش خوێندكاری ماسته‌رم له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كاندا.

سه‌رچاوه‌/كوردیۆ

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.