Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:54

رووسیا زیاتر له‌ 13 ملیار دۆلاری قازانج کرد

له‌ڕووی خه‌رجییه‌كانه‌وه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی یه‌كێتی رێكخستنی گه‌شته‌كانی رووسیا، رایده‌گه‌ێنێ مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا بڕی زیاتر له‌ ٨٥٠ ملیار رۆبڵی رووسی (نزیكه‌ی ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار) قازانجی به‌ ئابووری وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه‌. 

مایا لۆمیدزێ، سه‌رۆكی یه‌كێتی رێكخستنی گه‌شته‌كانی رووسیا رایگه‌یاند: مۆندیالی ٢٠١٨ كه‌ له‌ رووسیا به‌ڕێوه‌چووه‌ له‌ڕووی خه‌رجییه‌كانه‌وه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها گوتی: قازانجی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ كۆی گشتیی داهات نیشتمانیی له‌ سه‌دا یه‌كه‌، واته‌ زیاتر له‌ ٨٥٠ ملیار رۆبڵ. ده‌توانین بڵێین ئه‌م ژماره‌یه‌ ئه‌و خه‌رجییانه‌ پڕده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كراون.  

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ بانكی سبێربانكی رووسی ئه‌نجامیداوه‌، ئه‌و بیانییانه‌ی له‌ میانی مۆندیالدا سه‌ردانی رووسیایان كردووه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان خه‌رجكردووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.