Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 12:54

سوپای ئیسرائیل بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئێران ئاماده‌یه‌

رۆژنامه‌ی یه‌سرائیل هایۆم بڵاويكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی رایده‌گه‌ێنی: سوپای ئیسرائیل له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماده‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران.

رۆژنامه‌ی یه‌سرائیل هایۆم بڵاوێكردۆته‌وه‌، ئیسرائیل له‌ چه‌ند ساڵی كه‌می رابردوودا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆییه‌وه‌ بینیوه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ ده‌ركییه‌كان زیاتر ئاماده‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت: هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كان ئه‌گه‌رێكی دووره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاته‌ ئه‌ورپییه‌كان ده‌یانه‌وێ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران رزگار بكه‌ن،به‌ڵام ئیسرائیل له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماده‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.