Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 11:36

ئه‌ردۆغان به‌ پۆتینی وتووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د ئدلب بۆردمان بکات رێککه‌وتنی ئاستانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

ئامانج له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌كان بووه‌
ئه‌ردۆغان به‌ پۆتینی وتووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د ئدلب بۆردمان بكات رێككه‌وتنی ئاستانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك كۆماری توركیاوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د پارێزگای ئدلب بۆردومان بكه‌ن، ئه‌وا رێككه‌وتنی ئاستانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، كه‌ ئامانج له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌كان بووه‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌ردۆغان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ ئامانج گرتنی خه‌ڵكی سڤیل له‌ درعا مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ و ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبن له‌ بۆردومانكردنی پارێزگای ئدلب، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ رێككه‌وتنی ئاستانه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

هاوكاتیش راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی سووریا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كه‌ له‌ شاری درعان، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا كردوویانه‌، چه‌كه‌ قورسه‌كانی خۆیان راده‌ستی ئه‌وان كردووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ كۆنتڕۆڵی ته‌واوی شاره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.