رۆژنامه‌ی واشنتۆت پۆستی ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا وورده‌كاری نوێی له باره‌ی بردنی دۆسییه‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران، له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی ناسراو به مۆساد له 31 كانوونی دووه‌می ساڵی 2018 بڵاوكردۆته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ئاشكرایان كردووه كه له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2017 زانیویانه كه ئێران دۆسییه‌كانی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی بۆ یه‌كێك له كۆگاكان له ناوچه‌ی شۆرئاباد له باشووری ته‌هران گواستۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه كۆگاكه له ریزی ئه‌و شوێنه پیشه‌سازییانه بووه و هیچ هێزێكی ئه‌منی له‌وناوه به‌دی نه‌كراون و وه‌ك شتێكی ئاسایی وێنا كراون.
وێرای ئه‌مه‌ش له راپۆرته‌كه ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه سیخووڕه‌كانی مۆساد توانیویانه دیزاینی دیوی ناوه‌وه‌ی كۆگاكه ئاشكرا بكه‌ن ، هه‌روه‌ها له نێو كۆگاكه ئه‌و دۆسیانه بدۆزنه‌وه كه له نێو كۆمپیوته‌ردا به ناوی پرۆجێكت ئامه‌د هه‌ڵگیرابوون، كه ناوێكی ره‌مزی بووه بۆ پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی بووه.
هه‌روه‌ها سیخووڕه‌كانی ئیسرائیل له‌و ئه‌ركه‌دا چاودێری تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی كۆگاكه‌و جووڵه‌و خشته‌ی كاری ئه‌و كارمه‌ندانه‌یان كردووه كه له‌و شوێنه‌دا بوونیان هه‌بووه.
راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن پۆست ده‌شڵێت: سیخووڕه‌كانی ئیسرائیل له ماوه‌ی 6 كاتژمێر‌و نێو توانیویانه نیو ته‌ن له دۆسیه‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی له نێو خاكی ئێران بگوازنه‌وه نێو ئیسرائیل و كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌یان بهێنن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.