Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:50

خۆپیشانده‌رانی پارێزگای بابل ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای حیزبی ده‌عوه‌ و فه‌زیله‌ دا گرت

رێگای پردی هنود و شه‌قامی ئیماعه‌لی یان له‌ شاری حله‌ داخستووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای بابل رایگه‌یاندووه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ باشووری پارێزگای بابل ده‌ستییان به‌سه‌ر دوو باره‌گای حیزبی ده‌عوه‌ و فه‌زیله‌ دا گرتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌ سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14ی ته‌مموز خۆپیشانده‌ران ده‌ستییان به‌سه‌ر باره‌گای حیزبی ده‌عوه‌ و فه‌زیله‌ له‌ شاری قاسم له‌ باشووری پارێزگای بابل دا گرتووه‌.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران رێگای پردی هنود و شه‌قامی ئیماعه‌لی یان له‌ شاری حله‌ له‌ ناوه‌ندی شاری بابل دا داخستووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.