Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:18

ویلایه‌تی: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت عێراق بۆ سێ ناوچه‌و سووریاش بۆ پێنج ناوچه‌ دابه‌ش بکات

ویلایه‌تی: ئه‌گه‌ر عێراق و سووریا داوامان لێبكه‌ن ده‌كشێینه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌ موسكۆ، رایگه‌یاند" ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق بۆ سێ ناوچه‌و سووریاش بۆ پێنج ناوچه‌ دابه‌ش بكات.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، رایگه‌یاند"  بوونی سه‌ربازی ئێران له‌ سووریاو عێراق، راوێژكارییه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌ردوو ولات بكشێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر دیمه‌شق و به‌غدا داوای لێبكه‌ن.
 
وتیشى" ئه‌گه‌ر ئێران و رووسیا ئێستا له‌سووریا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ تیرۆر جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و كۆنترۆڵی ناوچه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

ویلایه‌تی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ موسكۆ، ستایشی په‌یوه‌ندی هاوكاریی ستراتیژی نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیای كرد، به‌تایبه‌ت له‌ سووریاو رۆژهه‌لاتى ناڤیندا.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.