Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:44

ئێران په‌یمان ده‌دات نه‌وت زیاتر بفرۆشێت وه‌ک ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ییه‌ک به‌رامبه‌ر سزاکانى ئه‌مریکا

ئه‌مریكا به‌م دوایانه‌ و ئابڵوقه‌ى خستووته‌ سه‌ر ئێران
ئیسحاق جیهانگیرى جێگیرى سه‌رۆكى ئێران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، جێگرى سه‌رۆكى ئێران ئیسحاق جیهانگیرى ئه‌مڕۆ رۆژى سێشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموزى 2018، له‌ لێدوانیكدا وتى سزاى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئازارى ئابوورییان ده‌دات، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌ین چه‌ند له‌ تواناماندا بێت نه‌وت بفروشین تا بتوانین بانك و ئابوورییمان بپارێزین.

ئیسحاق جیهانگیرى جێگیرى سه‌رۆكى ئێران به‌ گوێره‌ى ئاژانسى هه‌واڵى فارس ڕایگه‌یادووه‌، واشنتۆن هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات ئاستی هەناردەكردنی ئێران له‌ پێتره‌ۆكیمیاویكان و ئاسن و مس كه‌م كاته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرینگه‌كانى داهاتى وڵاتمان بینێته‌ سفر .

هه‌روه‌ها وتى "هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر وا بیربكرێته‌وه‌ كه‌ جه‌نگى ئابووریى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان دژى ئێران هیچ كاریگه‌ریى نابێت".

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌مریكا به‌م دوایانه‌ ئابڵوقه‌ى خستووته‌ سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ك مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند له‌دواى 4ى تشرینى دووه‌مه‌وه‌ كڕینى نه‌وتى ئێران به‌ پێشێلكردنى سزاكانى ئه‌مریكا ده‌درێته‌ قه‌ڵه‌م.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.