Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:44

عه‌بادی سه‌ردانى پارێزگای دیاله‌ی  کردو له‌گه‌ل به‌رپرسانى پارێزگاکه‌ کۆبووه‌وه‌

عه‌بادی: كێشه‌ى پچرانى كاره‌با له‌ دیاله‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانى پارێزگای دیاله‌ی  كردو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ باڵاكانی ئه‌منی پارێزگاكه‌و ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاری دیاله‌ كۆبووه‌وه‌.

سه‌ردانى عه‌بادی بۆ دیاله‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی ده‌نگۆی بلاوبوونه‌وه‌ى داعش له‌سنوری پارێزگاكه‌ و پچڕاندنی كاره‌بای پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ناوبراو سه‌ردانی پارێزگای دیاله‌ی كردوه‌.

عه‌بادی له‌م سه‌ردانه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ باڵاكانی سنوری پارێزگای دیاله‌ كۆبووه‌ته‌وه‌و تاوتوێی ئه‌و جموجۆڵ و هێرشانه‌ی داعش كراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه‌ ئه‌نجامدرابوون.

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر پچڕانی كاره‌بای پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ، وتوویه‌تی، ئێران كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌ دابینكردنی ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ ده‌بێت له‌ڕووی كاره‌باوه‌ به‌عیراقی بگه‌یه‌نێت كه‌ 1400 مێگابایته‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ئێستادا وتوێژه‌كان به‌رده‌وامن و به‌م نزیكانه‌ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.