ره‌زا ئه‌رده‌كانیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی 34 ملیۆن هاوڵاتیی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌م ئاویی ده‌سته‌ویه‌خه‌ن و له‌مساڵدا ئاوی به‌نداوه‌كانی ئێران 25% كه‌میان كردووه.
ئه‌رده‌كانیان وتیشی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران پلانی له‌به‌رده‌سته تا ئاوی ده‌ریا شیرین بكات و بیگوازێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه كه به‌ره‌وڕووی كێشه‌ی كه‌م ئاوین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت بۆ پلانی خێرای گه‌یاندنی ئاو به هاوڵاتییان هه‌زار و بیست ملیار تمه‌ن (نزیكه‌ی 145 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیی) بودجه‌ی ته‌رخان كردووه.
وه‌زیری وزه‌ی ئێران هاوكات جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هیچ پلانێكی هه‌نارده‌ی ئاوی بۆ وڵاتانی دراوسێ نه‌بووه و نییه‌تی.
ئه‌گه‌ری هه‌یه لێدوانه‌كه‌ی ئه‌رده‌كانیان سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی ئاوی وڵاته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی دراوسێ بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین ڤیدیۆ له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئێران له رێگه‌ی بۆڕییه‌وه بۆ باشووری عێڕاق بڵاو بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه و توڕه‌یی هاوڵاتییانی ئێران لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی زۆر له‌ناو ئێران‌دا.
راپۆرتی دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه به‌رچاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ئێرانیش پرسی كه‌م ئاویی به یه‌كێك له كێشه هه‌ره گرنگه‌كانی ئێران ده‌خه‌مڵێنن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.