بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەی هەولێر- کۆیە سنوورداردەکرێت و بارهەڵگرەکان تەنیا دەتوانن كاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەرەبەیان هاتووچۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی بارههڵگر نادرێت.
بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر، لە كاتژمێر 6ی بەیانی تاوەکو 8ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە رێگەی کۆیە - هەولێر، کۆیە - تەقتەق قەدەغەدەکرێت.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی تەقتەق گوتیشی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان ناتوانن بە رێگای هەیبەت سوڵتان و کلکەسماقدا هاتووچۆ بکەن.
لە ماوەی رابردوودا چەند رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی کۆیە - هەولێر روویاندا، بەهۆیانەوە نزیکەی 10 کەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.
قایمقامیەتی قەزای کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا دهڵێت: دوابەدوای پەیوەندی تەلەفۆنیمان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 8ی شەو تا گرفتی ڕێگای پردێ چارەسەر دەکرێت.
راشیگیاند ئەم بڕیارە لەمڕۆ شهممه 7ی تهمموزی 2018 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و کاری پێدەکرێت.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و داخستنی رێگای نێوان هەولێر -کەرکوک، رێگای نێوان کۆیە -هەولێر تەنها رێگایە کە پارێزگای سلێمانی و قەزاکانی دەوربەری بە هەولێرەوە دەبەستێتەوە بەهۆی خراپی رێگاکەوە چەندین رووداوی هاتوچۆ ڕوودەدەن بە جۆرێک تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.